پرسەنامە

24/12/2025

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی یاسین حاجی سابیر) كەسایەتی دیار و كۆمەڵایەتی دوزخورماتوومان پێگەیشت.

كۆچی دوایی حاجی یاسین، باپیری شاڵاو داودی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی قەزای دوزخورماتوو نیگەران و خەمباری كردین، بۆ ئەم كۆستە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كاك شاڵاو و خێزان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین.

داواكارین لە خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٤ی ١٢ى ٢٠٢٥


هەواڵی زیاتر