دانا ئەحمەد مەجید لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی گشتی كۆبوەوە
03/01/2026
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ
شەممە (٣ی١ی٢٠٢٥)، دانا ئەحمەد
مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە هۆڵی كۆبونەوەكان لە مەكۆی سەرەكی لە
سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی گشتی كۆبوەوە.
لە
كۆبونەوەكەدا پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر پرۆسەی
سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی گفتوگۆ كرا، تێیدا بەرچاوڕوونی درا
لەبارەی پێشهاتە نوێیەكان.
لای
خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید، ستایشی كار و ماندوبوونی تەواوی ئەندامانی جڤاتی گشتی كرد لە سەرجەم پارێزگاكاكان كە ساڵی رابردودا لێبڕاوانە و بە
بەرپرسیارێتیەوە كە كارەكانیان كردەوە لەئەنجامی هەوڵ و كۆبوونەوەی بەردەوامیانەوە
دەیان راسپاردەیان ئاڕاستەی جڤاتی نیشتمانی و ئۆرگانەكان كردوە و رایگەیاند: ئومێد دەكەین كە ئەمساڵ
بە هەوڵی هەموولایەك زاڵ دەبین بەسەر كێشەكان و سەرپێخستن و بەرهێزكردنەوەی
بزوتنەوەی گۆڕان و داكۆكی لە بنەما سەرەكیەكانی.
فۆتۆ:
بڕیار نامیق