پرسەنامە
17/01/2026
کۆمەڵایەتی
بەداخ
و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و رۆشنبیر (خەڵات عومەر) کوڕی نووسەری دیاری کورد عومەر عەلی ئەمین و برای هونەرمەند خاتوو گەزیزەمان پێگەیشت.
كۆچی
لەناكاوی خەڵات عومەر كە خاوەنی قەڵەمێكی جددی و پاشخانێكی گەورەی مەعریفی و
ناوێكی دیاری كایەی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان بو، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانی كردین.
بۆ ئەم كۆستە خەمناكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و
هاوڕێیان و كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان و نووسەران و ناوەندی ئەدەبی و ڕۆشنبیری
شاری سلێمانی و تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین.
لە
خوای گەورە داواكارین رۆحی پاكی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی
بەهەموو لایەك ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان
١٧ی ١ى ٢٠٢٥