پرسەنامە

03/03/2026

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان، عەمید (ئاری ڕەزا ئەحمەد جافەرانی) مان پێگەیشت.

لەدەستدانی كاك ئاری، كە جگە لە خەباتی پێشمەرگایەتی بۆ ڕزگاریی نیشتمانی کوردستان، لەسەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە هەمان گوڕوتین و لێبڕاوانە شانی دایە بەر خەباتی دیموكراتی لەپێناو چاكسازی و خەمی گشتی. لە دڵەوە غەمباری كردین.

بۆ ئەم كۆستە، پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
٣ی ئاداری ٢٠٢٦


هەواڵی زیاتر