پرسەنامە
18/03/2026
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (ئەحمەد محمد صالح)
تێكۆشەری دێرین و زیندانی سیاسی و ئەندامی پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان-مان
پێگەیشت.
مامۆستا ئەحمەد لەژیانیدا داكۆكیكاری خەباتی نەتەوەیی و
نیشتمانی بووە و لەگەڵ هاوڕێكانیدا هەمیشە داكۆكیكاری ڕەوای دۆزی كورد و خەم و
چاكەی گشتی بووە.
بۆ لەدەستدانی مامۆستا، خەم و پەژارەی خۆمان ئاراستەی
خێزان و بنەماڵە و هاوڕێیانی دەكەین و داواکارین لە خوای گەورە رۆحی پاكی بە
بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموان ببەخشێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٨ی ٣ی ٢٠٢٦