دانا ئەحمەد مەجید پێشوازی لە وەفدی یەكێتی مامۆستایان دەكات

30/06/2026

D هەواڵ و چالاکی

دانا ئەحمەد مەجید ڕایدەگەیەنێت؛ رۆڵی یەكێتی مامۆستایان زۆرگرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە، پێویستە ئێمە و لایەنە سیاسیەكان پشتیوانیان بین بەڵام ڕێگە نەدەن دەستوەردان لە كارە پیشەییەكانی یەكێتیەكە بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (٣٠ی٦ی٢٠٢٦)، دانا ئەحمەد مەجید ڕیكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و جفاتی نیشتمانی و ڕایەڵەی مۆمۆستایان، پێشوازیكردن لە وەفدێكی یەكێتی مامۆستایان كە پێكهاتبوون لە ئەحمەد سابر سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەت و لقیی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان.

لە دیدارێكدا یەكێتی مامۆستایان پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنفڕانس و هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد، دۆخی كەرتی پەروەردە و ئەركە ڕیكخراوەییەكانی یەكێتیەكە گفتوگۆكران.

لای خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی یەكێتی مامۆستایان كرد بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە و لەگەڵ دەربڕینی ئامادەیی پشتیوانی گۆڕان بۆ كارەكانیان، وتی: دەكرێت ئەم یەكێتیە رۆڵی زیاتر ببینێت.

هاوكات جەخت كرایەوە لە پێویستی پشتیوانی لایەنە سیاسیەكان بۆ ڕێكخراو و سەندیكا و یەكێتیەكان لەناویاندا یەكێتی مامۆستایان، نەك دەستوەردان لە كاروبارە پیشەییەكانیان.


هەواڵی زیاتر