بەیاننامەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
17/08/2026
ڕاگەیەندراوی فەرمی
ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی پێشێلکاری ئەمنی بووەوە، کاتێک لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر ئۆفیسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و دامەزراوەی ئاژانسی پاراستنی حکومەتی هەرێمی كوردستان.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنی و دەستدرێژییانە دەکەین، کە ڕاستەوخۆ ئاسایشی هاوڵاتیان، سەقامگیریی ناوخۆیی و سەروەریی دامەزراوەکانی هەرێم دەکەنە ئامانج.
١٧ی ئابی ٢٠٢٦