موحسین مەندەلاوی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات
20/09/2026
D هەواڵ و چالاکی
موحسین عەلی ئەکبەر مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە پەیامەکەیدا موحسین مەندەلاوی نوسیویەتی: گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها هیوادارین لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەندەلاوی ئاماژەی بەوە کردووە کە هیوادارە هەوڵەکانیان خزمەت بە عێراق و گەلەکەی بکات و ببێتە هۆی بەهێزکردنی پرۆسەی کاری سیاسی و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە نیشتمانییە جیاوازەکاندا.