دانا ئەحمەد مەجید: گۆڕان هەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە
28/09/2026
D هەواڵ و چالاکی
ئەمڕۆ دوشەممە (٢٨ی٩ی٢٠٢٦)، دانا ئەحمەد مەجید ڕیكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی
سەرەكی بە ئامادەبوونی نەسرین جەمال ئەندامی
ئەنجومەنی سیاسی، پێشوازیكرد لە وەفدی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان.
لە دیدارێكدا، لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان پیرۆزبایی هەڵبژاردنی
رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد وهیوای سەركەوتنیان لە ئەركەكەی بۆ خواست،
هاوكات باسیان لە ئەركە ڕیكخراوەییەكان و دۆخی كەرتی پەروەردە و مامۆستایان و ئاستەنگ
و رێگریەكان و ئەو قۆناغە كرد كە كەرتەكەی پێدا تێپەڕ دەبێت.
لای خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی یەكێتی
مامۆستایان كرد بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە و بەپێویستی زانی وەك رێكخراوێكی
پیشەیی بە پڕۆژە رۆڵی كاریگەری خۆیان ببینن بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە و فێركردن
و جەختیشی كردەوە كە گۆڕان هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی ئەو كەرتە گرنگە و هەر
پڕۆژەیەك دەبێت بۆ بەرەو پێشبردنی.