سوپاس و پێزانینی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یادی نەوشیروان مستەفا

22/05/2019

هەواڵ و چالاکی

بزوتنەوەی گۆڕان  سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ئامادەبوانی دوەم ساڵیادی کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەکات و هەروەها دوپاتی دەکاتەوە کە درێژە پێدەری رێبازەکەی دەبن و پابەند دەبن بەهەمو ئەو پەیام و بەرنامانەی کە خوالێخۆشبو بۆ خزمەتی گەلەکەیان دایڕشتون.

دەقی سوپاسنامەکە

سوپاس و پێزانینی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یادی نەوشیروان مستەفا
بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی یەک بە یەکی هەمو ئەو کەسانە دەکات کە دوێنێ لە ساڵیادی دوەمی کۆچی دوایی کاک نەوشیروان بەشێوازێکی مەدەنیانە لە هەمو شارو شارۆچکە و گوندەکانی کوردستانەوە بەشداریی مەراسیمەکەیان کرد.
ئامادەبوان لە هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی بون، سەر بەهێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بون.
ئامادەبونی ئەو ژمارە زۆرەی هاونیشتیمانیان لەو کەشوهەوا ناجۆرە و لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، نیشانەی وەفاداری ئەوانە بەرامبەر بیر و بەرنامەی کار و کەسایەتی ئەو سەرکردە مەزنە.
هەروەها سوپاسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین لە دڵسۆزانە هاوکاربون بۆ تێپەڕاندنی ئەم بۆنەیە بە شێوەیەکی ئارام.
هەر بەم بۆنەیەوە بەڵێن بە هاونیشتیمانیان دەدەین کە درێژە پێدەری رێبازی رەوانشاد دەبین و پابەند دەبین بەهەمو ئەو پەیام و بەرنامانەی کە خوالێخۆشبو بۆ خزمەتی گەلەکەمان دایڕشتون.

بزوتنەوەی گۆڕان
20/5/2019


هەواڵی زیاتر