بزوتنەوەی گۆڕان هاوخەمی بۆ قوربانیانی باکوری کوردستان دەردەبڕێت

25/01/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بەداخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو بەهۆی بومەلەرزەکەی شاری خەرپێتی باکوری کوردستانەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداو سەدانیش بریندارو زەرەرمەندبوون.
بەناوی بزوتنەوەکەمانەوە هاوخەمیمان بۆ خەڵکی باکوری کوردستان و بەتایبەت کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕین..
بۆ هەمان مەبەست داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت دەکەین، زوو فریایی لێقەوماوان بکەون..

دواناخۆشی خوشک و برایانمان بێت لە باکوری کوردستان.

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٥_١_٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر