بزوتنهوهی گۆڕان داواكاری خۆپیشاندهرانی كردووهته بهرنامهی كارهكانی
17/02/2020
کۆمەڵایەتی
کەسوکارێکی شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات رایدەگەیەنێت، بەئومێدەوە لە بزوتنەوەی گۆڕان دەڕوانین بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان و چاوەڕێین ئەو پاکێجانەی لەسەر بنەمای داواکاری خۆپیشاندەران پێشکەشکراوە کاری جددیان لەسەر بکرێت.
شێخ زاهید مەحمود باوکی شەهید سورکێو، شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی راگەیاند، ئهمساڵ وهكو ههموو ساڵهكانی تر ئامادهكاریمان بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانهكان كردووه و ساڵیادهكهش بهرزو پیرۆز ڕادهگرین.
وتیشی: "داواكاری ئهو كاتهی خۆپیشاندەران ئەنجامدانی چاكسازی و ئازادی و دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان و رەخساندنی ههلی كاربوو، تائێستاش ئەو داوکاریانە وەک خۆیان ماونەتەوە، بهڵام ئێمه ئومێدمان بهبزوتنهوهی گۆڕان ههیه كه بتوانێت کاری جددی لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی بكات.
شێخ زاهید ئاماژە بەوە دەکات، لە رابردودا سێ لایهنی سیاسی پاكێجیان بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران پێشکەشکردووە، دەشڵێت: "ئومێدمان به بزوتنهوهی گۆڕان ههیه، چونكه بەردەوام داواكاری خۆپیشاندهرانی كردوەتە پێشینهی كارهکانی بزوتنهوهكه، تائێستاش درێخیان له ئێمه نهكردووه و ههرشتێكی لەتوانادا بووبێت ئەنجامیداوە".
(17)ی شوباتی ساڵی (2011) و رۆژانی دوایی، زنجیرەیەک خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دژی کەمی خزمەتگوزاریی و نادادپەروەریی و سەروەرنەبونی یاسا ئەنجامدرا، خۆپیشاندانەکان کە ماوەی دوو مانگ بەردەوامیان هەبوو؛ جوڵەیەکی جەماوەری و سیاسی لێکەوتەوە و دەسەڵات ناچار بە گرتەبەری چەندین رێوشوێن کرا و پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ژمارە (2)ی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک پەسەندکرد.
دوای تێپەڕینی نۆ ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا، لەئێستادا داواکاریە سەرەکیەکانی خۆپیشاندەران کە بریتی بوون لە ئەنجامدانی چاکسازی و نەمانی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەربوونی یاسا، بەشێکی گرنگن لە کارنامەی کابینەی نۆی حکومەت، کە بنەماکەی داواکاری خۆپیشاندانەکانی (17)ی شوبات و رۆژانی دوایی بوون.