گۆڕان و یەکێتی‌: بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكی حكومەت و لایەنە بەشدارەكانە

05/05/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی


بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان جەخت دەکەنەوە لەوەی‌ کە دابینکردنی‌ بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكی حكومەت و لایەنە بەشدارەكانە و پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش دەکەن بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی وەك لە رێككەوتنی نێوان هێزە بەشدارەكانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی هەرێمدا هاتوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (5/5/2020) وەفدێکی‌ یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان سەردانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانی‌ کرد و لە کۆبونەوەیەکدا تاوتوێی‌ چەند تەوەرێک کرا لەوانە جەختکردنەوە لە دابینکردنی‌ موچە و بژێوی‌ خەڵک و پەیوەندی‌ نێوان لایەنە سیاسیەکان و پرسی‌ لامەرکەزی‌.

دەقی‌ راگەیەندراوی‌ رۆژنامەوانی‌ کۆبونەوەکە:
ئەمڕۆ سێشەمە (5/5/)2020 وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد.

لە كۆبونەوەیەكی ئاساییدا، هەردولا جەختیانكردەوە لە: -
- دابینكردنی بژێوی خەڵك و موچە، ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێم و لایەنە بەشدارەكانییەتی و پێویستە هەمو هەوڵەكان لەم پێناوەدا بخرێتە گەڕ

 - هەنگاوە كردارییەكانی پەرەپێدانی زۆرتری پەیوەندییەكانمان و پتەوكردنی متمانە بگرینەبەر.

 - پشتیوانی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانین بۆ جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی و گرتنەبەری ڕێكارە یاساییە پێویستەكان، وەك لە ڕێككەوتنی نێوان هێزە بەشدارەكانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی هەرێمدا هاتوە.

 بزوتنەوەی گۆڕان   یەكێتی نیشتمانی كوردستان


هەواڵی زیاتر