سەرۆکایەتی یەکێتی لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا پەیامێکی بڵاوکردوە
19/05/2020
هەواڵ و چالاکی
سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان
مستەفادا پەیامێکی بڵاوکردوە و دەڵێت له‌م یاده‌دا سەری رێز و وەفا بۆ هزر و خه‌بات
و قەڵەمی نیشتمانپەروەرێك دادەنەوێنین، کە بەدەم رێگای سه‌خت و دووری تێكۆشانه‌وه،
گوڵچنی كولتوور و ئەدەب و مێژووی شۆڕشی کوردستانی کردووە.
دەقی پەیامەکە:
ئه‌مڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌یه‌كی قاره‌مانی كوردستانه.
له‌م یاده‌دا سەری رێز و وەفا
بۆ هزر و خه‌بات و قەڵەمی نیشتمانپەروەرێك دادەنەوێنین، کە بەدەم رێگای سه‌خت و
دووری تێكۆشانه‌وه، گوڵچنی كولتوور و ئەدەب و مێژووی شۆڕشی کوردستانی کردووە.
دوای خۆیشی، گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی، میژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی، و
زمانه‌وانی بۆ جێهێشتووین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌میشه به چاوی وه‌فادارییه‌وه ده‌ڕوانێته
خه‌باتی كاك نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ناو یه‌كێتی، كه له پێناو ئازادی و
دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و مافی چاره‌ی خۆنووسیندا، شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردستانیان
هه‌ڵگیرساند.
ئه‌مڕۆ و نزیك به نیو سه‌ده دوای ئه‌و رۆژگاره، كوردستان له هه‌مووكات
زیاتر پێویستی به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی مام جه‌لال و راشكاویی كاك نه‌وشیروانه و
جێگه‌ی خاڵیی ئه‌م دوو هاوڕێیه‌ی خه‌بات، به روونی له تانوپۆی كورده‌واریدا هه‌ستی
پێده‌كریت.
له یادمانه دوا هه‌نگاوی سیاسیی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان،
كاركردن بووه بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆران.
ئه‌مڕۆ ئێمه دریژه‌دان به‌و هه‌نگاوه، به ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی خۆمان
ده‌زانین و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین.
به‌و هیوایه‌ی یەکخستنی ریزەکانمان لە پێناو خزمەتکردنی شایسته‌ی خه‌ڵكی
كوردستان، رۆحی ئه‌وان و سەرجەم شەهید و تێكۆشه‌رانی ئه‌م رێبازه ئاسووده بكات.
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٩ی ٥ی ٢٠٢٠