دلێر عەبدولخالق: جەخت دەکەینەوە لە جێبەجیکردنى ئایدیا و فکرى سیاسی نەوشیروان مستەفا

19/05/2020

هەواڵ و چالاکی

دلێر عەبدولخالق، رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ  (دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن) ئاماژەى بۆ ئەوەکرد؛ نەوشیروان مستەفا سەرکردە و بیرمەند و مێژونوس و لێکۆڵەرێکى گەورەیە و پیاوى رۆژگار و روداوە سەختەکان بوە و نەخشێکى گەورەی هەیە بەسەر روداوە گرنگەکانى بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کوردستان.

دەشڵێت: لە ئەمڕۆدا ئێمە جگە لەوەى پەیام نوێ دەکەینەوە و سور ئەبین لەسەر جێبەجیکردنى ئایدیاى سیاسى و فکرى سیاسى نەوشیروان مستەفا، لە هەمانکاتدا هەمومان دەزانینبەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەو پەتا جیهانییەى کە ژیانى ئاسایی لە هەمو دنیا وەستاندوە ئێمە پابەند دەبینبە بڕیارەکانى پارێزگارى سلێمانى و دامەزراوە حکومییەکان و بزوتنەوەى گۆڕان بڕیاریداوە بەشێوەیەکى فەرمىیادى سێیەم ساڵیادى کۆچى دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا نەکاتەوە، بەڵام لەو راستییەش تێدەگەین کە نەوشیروان مستەگا موڵکى هەمو خەڵکى کوردستان و هەمو ئازادیخوازێکە کە عەوداڵى ژیانێکى باشتر بێت بۆ خەڵک، لەبەر ئەوە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان و گردى زەرگەتە موڵکى خەڵکە و ئێمە ئەو مافە بەخۆمان نادەین بەخەڵک بڵێین نەیەتە سەر ئارامگەی نەوشیروان مستەفا.

داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە پابەندى رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەى خەڵکى هەرێمى کوردستان دوربن لە کاریگەرى خراپى تەندروستى.

لەبارەى دامەزراوە میدیاییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و شێوازى روماڵى یادەکە، دلێر عەبدولخالق وتی: دامەزراوە میدیاییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمپانیاى وشە وەک ئەرکێکى سەرشانى کارى میدیاییان کۆمەڵێک چالاکى و پلانکارێکى گونجاویان بۆ سێیەمین ساڵیادى کاک نەوشیروان ئامادەکردوە و چەندین پڕۆژەى ڤیدیۆیی و کارى گرافیکیان ئامادەکردوە و هاوکات نامیلکە کتێبێک لەلایەن سایتى (سبەى)ـەوە تایبەت بەم یادە بڵاوکراوەتەوە.


هەواڵی زیاتر