وێنە..سەرۆکایەتی یەکێتی سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفای کرد

19/05/2020

هەواڵ و چالاکی

 

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەردانی ئارامگەی نەشیروان مستەفای کرد و  تاجە گوڵینەیان لەسەر ئارامگەکەی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دانا.
 

ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا پەیامێکی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند، له‌م یاده‌دا سەری رێز و وەفا بۆ هزر و خه‌بات و قەڵەمی نیشتمانپەروەرێك دادەنەوێنین، کە بەدەم رێگای سه‌خت و دووری تێكۆشانه‌وه‌، گوڵچنی كولتوور و ئەدەب و مێژووی شۆڕشی کوردستانی کردووە.

ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەمین رێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان تێدەپەڕێت، نەوشیروان مستەفا لە رۆژی 22 ی 12 ی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە و لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

سلێمانی- بڕیار نامیق

 

 


هەواڵی زیاتر