نەوشیروان مستەفا؛ خاوەن قەڵەمێکی‌ بە بڕشت لە ئەدەبیاتدا

20/05/2020

هەواڵ و چالاکی

وەك چۆن لەكایەی سیاسیدا سیاسەتمەدارێكی جیاواز بوو، سەردەمی لاوێتییشی وەك لاوێكی جیاوازی سەردەمەكەی خۆی بەسەربردوە، ئەو؛ وەك گەنجێكی خاوەن پەیام و سەوداسەرێكی ئەدەبیات لەو وێستگەیەی تەمەنیدا هەوڵیداوە پەیامەكانی لەرێی شیعرەوە ئاراستە بكات.

نەوشیروان مستەفا، ئەو ناوەی‌ بۆ هەمیشە، وەک کاریزمایەک لە کایەی‌ سیاسیدا، وەک خاوەن قەڵەمێکی‌ بەبڕشت لە ئەدەبیاتدا، وەک خاوەن ئەزمونێکی‌ بەهێز پێناسە دەکرێت..

*پەیامەکانی‌ لە بواری‌ شیعر و ئەدەبدا

ژمارەی شیعرەكانی نەوشیروان مسستەفا زۆرن نین، بەڵام  تەژین لەپەیام، داكۆكیكردن لەهەژاران و روبەروبونەوەی ستەمكاری؛ دیارترین پەیامی ناو شیعرەكانی نەوشیروان مستەفان، بێگومان تواناو شارەزاییەكەشی لەبواری زمانەوانیدا لە شیعرەكانیشیدا رەنگی‌ داوەتەوە.

*شارەزایی لە بواری زامانەوانیدا

شارەزایی لە بواری زامانەوانیدا، یەكێكی ترە لە تایبەتەمەندیەكانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، لە تەواوی بەرهەمە چاپكراوەكانی و لە وتار و گفتوگۆ ئاساییەكانیشدا توانایەكی باڵای لەبواری زمانەوانیدا  نیشانداوە، ئەو توانا و شارەزاییەش بەتەواوی لە كتێبی كورد و عەجەمدا رەنگی داوەتەوە.

*نەوشیروان مستەفا؛ وەک داهێنەری‌ وشە و زاراوەی‌ نوێ

نەوشیروان مستەفا بێ‌ ئەوەی زانستی زمانی خوێندبێت، شارەزایی تەواوی لە رێزمان و دارشتن و رستەسازیدا هەبووە، ئەمەجگە لەو تایبەتمەندیەی كەهەمیشە پێی دەناسرایەوە ئەویش داهێنانی ووشە و زاراوەی نوێ و بەكارهێنانێتی لەنوسین و ئاخاوتنەكانیدا و هەروەها لەكات و شوێنی گونجاوی خۆیدا

*کۆچی‌ ئەو؛ بواری ئەدەب و زمانەوانی كۆستكەوتوو كرد

بەكارهێنانی زمانی كوردی بەهۆشیاری و ئاگایی تەواوەوە روویەكی دیكەی شارەزایی نەوشیروان مستەفا لە بواری زمانەوانیدا  دەردەخات، لەم هەوڵەشیدا چەند ئامانجێكی هەبووە.

بەتێڕوانین لەتوانا و شارەزایی لەبوارەكانی شیعر و زمانەوانیدا دەگەینە ئەو راستیەی كە كۆچی دوایی ئەم مرۆڤە مەزنە، تەنها زیانی كوشندەی بە كایەی سیاسی نەگەیاند، بەڵكو بواری ئەدەب و زمانەوانیشی كۆست كەوتوو كرد.


هەواڵی زیاتر