بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو حزبە دەکات
15/08/2020
ڕاگەیەندراوی فەرمی
به‌ڕێز: مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له بەڕێز سه‌رۆكی پارتی و بەڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی ئه‌ندامانتان ده‌كه‌ین.
ئەم یادە هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و دارایی و تەندروستی و ئەمنی کە یەخەی بە هەرێم و هاونیشتمانیان گرتوە، ئەوەش ئەرکێکی بەپەلەی خستۆتە سەرشانی سەرجەم هێزە سیاسیەکان لە پێناو گفتوگۆ و راوێژ و دانیشتن بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاوی دەربازبون لەم تەنگژانەو پاراستنی دەستکەوتەکان و هەنگاونان بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان و کارکردن بە ئاراستەی رێکەوتنی گشتگیر لەسەر بنەمای دەستور و بەرژەوەندیە باڵاکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا. بۆ ئەو مەبەستانە، سازدانی کۆبونەوەی سێ قۆڵی و بەرفراونتریش بە رێکارێکی گونجاو ئەزانین.
لەم بۆنەیەدا، بەپێویستی دەزانین جارێکی تر جەخت لەسەر خێراكردنی هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی راسته‌قینه له هه‌رێمی کوردستان بكه‌ینەوە، به‌شێوه‌یه‌ك هەنگاوەکان وهڵامدهرهوەی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و، تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتیەکان و به‌هێزكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كان بێت، بەئاراستەی سەپاندنی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی بەسەر سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکانیدا.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٥ی ئابی ٢٠٢٠