نه‌وشیروان مسته‌فا: له به‌رده‌می مێژوی گه‌له‌که‌مدا به سه‌ربه‌رزیه‌وه ئه‌توانم داکۆکی له لایه‌نی ئیجابی و سه‌لبی كاره‌كانم بکه‌م
20/09/2020
هەواڵ و چالاکی
له زنجیره‌یه‌ك نوسیندا كه له ژماره 192 ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه له ڕۆژی یه‌ك شه‌مه 2/4/2008 بڵاوكراوه‌ته‌وه به ناونیشانی، "حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان" ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا نوسیویه‌تی: بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی هه‌ندێ ببڕم له سه‌ره‌تاوه ئه‌ڵێم: به پێی ئه‌و جێگه‌یه‌ی که من هه‌مبوه له ناو کۆمه‌ڵه و له ناو یه‌کێتی نیشتمانی دا، به شانازیه‌وه به‌شدار بوم له دروستکردن و دامه‌زراندنی ئه‌زمون و قه‌واره‌ی کارگێڕی، سیاسی، قانونیی ئیستای کوردستانی عیراق دا به هه‌ردو لایه‌نی ئیجابی و سه‌لبییه‌وه.
له درێژه‌ی نوسینه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت: له هه‌ردو لایه‌نیدا پشکێکی به‌رپرسیارێتی که‌م یان زۆر، به خراپ یان به چاک، به‌ر من ئه‌که‌وێ. هه‌رگیز خۆم له‌م لێپرسراوێتیه نادزمه‌وه، له به‌رده‌می مێژوی گه‌له‌که‌م دا به سه‌ربه‌رزیه‌وه ئه‌توانم داکۆکی له هه‌ردوکیان بکه‌م.