پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی‌

06/10/2020

کۆمەڵایەتی

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (هێرش محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د‌) ناسراو به‌ (هێرش سه‌نگه‌ری‌) میدیاکار و هاوكار و په‌یامنێری‌ پێشوی‌ كه‌ناڵی‌ KNN بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی‌ سپارد.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنین و، بەشداری خەم و ناخۆشی برا و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوین. تکاکاریشین خوای گەورە گیانی کۆچکردو شاد بکا و سەبوری ئێمە و کەسوکاریشی بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

ژوری‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان
6ی 10ی 2020


هەواڵی زیاتر