بزوتنەوەی گۆڕان: پەیامبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ) نمونە و پێشڕەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و ئیسڵاحی خەڵک و دەسەڵات

28/10/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بۆنەی یادی لە دایکبونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (د.خ) بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: پەیامبەری ئیسلام (د.خ) نمونە و پێشڕەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و ئیسڵاحی خەڵک و دەسەڵات، کە رێزگرتن لە جیاوازی و بیروباوەڕە جیاوازەکان دەکاتە هەوێنی پێکەوەژیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە و شایستە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.

یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلام بەرز و پیرۆز ڕادەگرین
بە بۆنەی یادی لە دایکبونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (د.خ) پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلی کوردی مسوڵمان و تەواوی گەلانی مسوڵمانی جیهان دەکەین.

هیوادارین ئەم بۆنە ئاینیە پیرۆز و گەورەیە، هاندەری ئاشتی و چاکەخوازی و، سەقامگیری سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی بێت بۆ تەواوی کۆمەڵی مرۆیی و کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەت، هاوکاتیش سەرەتای کۆتایی ئەم نەخۆشیە کوشندە(کۆرۆنا) بێ کە زیانی گیانی و مرۆیی زۆری لە میللەتان و دانیشتوانی عێراق و کوردستان داوە.

پەیامبەری ئیسلام (د.خ) نمونە و پێشڕەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و ئیسڵاحی خەڵک و دەسەڵات، کە رێزگرتن لە جیاوازی و بیروباوەڕە جیاوازەکان دەکاتە هەوێنی پێکەوەژیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە و شایستە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٠

 


هەواڵی زیاتر