بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: پێویسته ناكۆكیه سیاسه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت
19/11/2020
هەواڵ و چالاکی
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: په‌رله‌مانی كوردستان به یاسا شه‌ری براكوژی قه‌ده‌غه‌كردوه و پێویسته سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه كوردیه‌كان پابه‌ندبن به بڕیاری په‌رله‌مانه‌وه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له ناكۆكیه‌كاندا په‌نابه‌رنه به‌ر گفتوگۆ.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19/11/2020 هاوسه‌رۆك و شاندی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه‌نه‌كه سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردوو له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتی و شاندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
عه‌ندنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند: سه‌ردانی كه‌نه‌كه به‌شێكه له هه‌وله‌كان بۆ كۆتایهێنان به بارگرژیه‌كان، ئێمه‌ش وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێوسته گرژیه‌كان به دیالۆك چاره‌بكرێت و ڕێز له بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بگیرێت كه شه‌ری ناوخۆی قه‌ده‌غه كردوه.
هاوكات ئه‌حمه‌د قه‌ره‌موس هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه‌نه‌كه به میدیاكارانی وت: كوردستان له دۆخێكی هه‌ستیاردایه و به‌پێوستی ده‌زانین زه‌مینه‌ی دیالۆك بێته ئاراوه و لایه‌نه ناكۆكه‌كان ئاڵۆزیه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌بكه‌ن و پێشبگیرێت به ئاڵۆزی چونكه ئاڵۆزیه‌كان ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ناوده‌بات، وه‌ك كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی گفتوگۆین و به‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ی ئاینده له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره كۆنفڕانس سازده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ده‌رفه‌ت نه‌یه‌ین به دوژمنانی كورد بۆ سودبینین له ناكۆكیه‌كان.
فۆتۆ: بڕیار نامیق