سوپاس نامهیهك له بنەماڵەی کۆچکردوو (داود سەرکەلی)هوه
09/03/2021
کۆمەڵایەتی
قال اللە تعالی
[ كل نفس ذائیقة الموت وٳنماتۈفون أجوركم یوم القیامة]
سوپاس نامەی بنەماڵەی کۆچکردوو (داود سەرکەلی)
بەناوی بنەماڵەکەمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو خزم و دۆست و ھاوڕێ و کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتار و بەرپرسانی حکومی و ئیداری و پێشمەرگە دێرینەکان و دامەزراوەکانی پۆلیس و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین، لە بەرامبەر ئامادەبوونیان لە بەخاک سپاردن و بەشداری کردنیان لە پرسەکەماندا،سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەهۆی مەترسیەکانی پەتای کۆرۆناوە، یان لەدەرەوەی وڵاتەوە بەتەلەفۆن هاوخەمی خویان دەربڕیوە و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیگەرانی و پرسەنامەیان ناردووە و بڵاوکردۆتەوە.
بوونی ئێوە لەو کاتە قورس و پشت شکێنەدا خەمەکەی ئێمەی ڕەواندەوە، واتان لێکردین ھەست بە ئارامی و ئاسودەیی بکەین ھاوخەمیتان نیشانەی ئەمەک و وەفادارییە بۆ خەبات و پێشمەرگایەتی داود سەرکەلی لە پێناو ئازادی و بەدی هێنانی خەونەکانی گەلەکەمان قەرزدارتان کردین، داواکارین لە خودای گەورە ئێوەمان لێ نەسێنێت و بتوانین لەکاتی خۆشیەکانتاندا قەرەبوتان بۆ بکەینەوە و ھەرگیز خەمی وا نەبینن.
ڕێز و پێزانینی زۆرمان هەیە، دەستی ماندووبوونی هەموو لایەک دەگوشین، خوای گەورە لە مردووی هەموو لایەک خۆشبێت و سەبووری هەمووان بدات.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (داود سەرکەلی).