پرسەنامەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ کۆچی دوایی د.کەمال مەزھەر
16/03/2021
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی د.کەمال مەزهەر ئەکادیمیست و مێژونوس و لێکۆڵەری گەورەی کوردمان پێگەیشت.
بۆ بۆنەیەکی وەھا خەمناک، سەرەخۆشی قوڵی خۆمان بە خێزان و کەسوکاری خوالێخۆشبو و، نوسەران و ئەدیبانی کورد و ھاوڕێیانی د.کەمال دەگەیەنین.
دکتۆر کەمال مەزھەر، رۆڵێکی یەکجار کاریگەر و دیاری لە کایەی نوسین و رونکردنەوەی لایەنە مێژوییەکان و خزمەتکردن بە دۆزی رەوای گەلی کورد لەرێی کۆششە ئەکادیمی و زانستیەکان بینیوە.
ھەربۆیە، بەرھەم و نوسین و خزمەتەکانی بەرز دەنرخێنین و یادەوەری بەرز رادەگرین. داواکاریشین لە خوای گەورە رۆحی نوسەری کۆچکردو شاد بێت و سەبوری بە دڵی کەسوکاری بگات.
انا للە وانا الیە راجعون
بزوتنەوەی گۆڕان
١٦ی ٣ی ٢٠٢١