بەوێنە.. دانانی چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا لەسەر ئارامگای شوعلە عەلی
17/03/2021
هەواڵ و چالاکی
چوار ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی (2017) شوعلە عەلی، هاوسەر و هاوخەباتی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان کۆچی دوای کرد.
وێنە.. بڕیار نامیق
کورتەیەک لە ژیاننامەى شوعلە عەلى:
- شوعله عه‌لی، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودار و نیشتیمانپه‌روه‌ری شاری سلێمانییه.
- رۆژی (22/2/1955) له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی سلێمانی له‌دایك بوه.
- قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له سلێمانی ته‌واوكردوه.
- ده‌رچوی كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری زانكۆی سلێمانییه.
- ساڵی (1977) په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه كردوه.
- خاوه‌نی دو برای شه‌هیده به‌ناوه‌كانی شوان و شێركۆ، كه له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ‌دا و له پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی رێكخستنی شاردا شه‌هید بون.
- شه‌هید شوان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیدا له گوندی قازانقایه شه‌هید بوه. شه‌هید شێركۆش له‌ناو شاری سلێمانی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه شه‌هید كرا.
- ساڵی (1981) هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كردوه.
- له هه‌مو وێستگه‌كانی خه‌باتی شاخ و شاردا شانبه‌شانی نه‌وشیروان مسته‌فا سەرکردەى نیو سەدە لە خەباتى گەلى کورد، كاری كردوه.
- خاوه‌نی دو كوڕ‌و كچێكه به‌ناوه‌كانی (نما و چیا و چرا).
- به‌ره‌به‌یانی (17)ی ئازاری (2017) له سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.