بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکات
13/04/2021
ڕاگەیەندراوی فەرمی
پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان
بۆ جەژنی چوارشەمی سوری
ئێزدییەکان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی (چوارشه‌ممه سور) و سەری ساڵی ئێزدییەکان، به گه‌رمی پیرۆزبایی له برا ئێزدییه‌كانمان ده‌كه‌ین. ھیوادارین ئەم جەژنە ھاوکاتی گەڕانەوەی ئاشتی و ئۆقرەیی و سەقامگیری بێ بۆ شەنگال و کۆتایی نەھامەتیەکان بێت.
به‌داخه‌وه، له كاتێكدا ئێزدییەکان سروتەکانی ئەم جەژنە دەگێڕن، شه‌نگالی بریندار، بوه‌ته چه‌قی ململانێیه‌كی توندی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی لەلایەک و وشکەساڵیش تەنگی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە ھەڵچنیوە.
داواكارین یه‌زدانی مه‌زن، لە‌م جه‌ژنه‌دا خێر و خۆشی بۆ برا ئێزدییه‌كانمان بگێڕێته‌وه و، كێشه‌ی شه‌نگال و سه‌رجه‌م ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، ھاوکاتیش ئاگری شه‌ڕ له برا ئێزدییه‌كانمان دور بخرێته‌وه كه تائێستاش ژمارەیەکی زۆریان ژیان ئاواره‌یدا له كه‌مپه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٣ی ٤ی ٢٠٢١