عومەر سەید عەلی: گۆڕان خەباتی مەدەنی بەشاڕێی گۆڕانکاری دەزانێت
18/09/2018
هەواڵ و چالاکی
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: گۆڕان خەباتی مەدەنی بەشاڕێگای
گۆڕانکاری دەزانێت هەر بۆیە پێمان وایە ده‌نگدان جێگه‌ی شۆڕش و راپه‌ڕین
دەگرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی هێمن و بێ توندوتیژی، دەشڵێت گۆڕان نه
خیانه‌تی (31)ی ئابی كردوه نه خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و نه له‌به‌ر
ده‌ركی ئێران و توركیا كه‌وتوە.
له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رخستنی لیستی ژماره (148)ی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به یاوه‌ری جەلال جەوهەر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن
سه‌ردانی مه‌كۆی هه‌ولێریان كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شێك
له هه‌ڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان، رێكخه‌ری گشتی باسی له‌وه كرد وه‌كو
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ئه‌ركمانه بۆ له نزیكه‌وه له‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ
ئۆرگانه جیاوازه‌كان كۆببینه‌وه.
وتیشی: ئێمه هێزێكی سیاسی مه‌ده‌نین و خه‌باتی مه‌ده‌نی به شاڕێگه‌ی
گۆڕانكاری ده‌زانین، پێویسته هاوڵاتیان بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و
نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌مه‌ش خه‌ڵك به‌شداری ده‌كات
له حكومدا، ده‌سه‌ڵاتێك هه‌ڵده‌بژێرن كه چاو‌دێر بێت له‌سه‌ر حكومه‌ت
ئه‌ویش په‌رله‌مانه.
رێکخەری گشتی باسی له‌وه‌شكرد، دروشمی گۆڕان ئه‌مجاره به‌ره‌و هه‌رێمێكی
دادپه‌روه‌ر و خزمه‌تگوزاره، چونكه پێمان وایه نه‌بونی دادپه‌روه‌ری و
خزمه‌تگوزاری دو كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌رێمن و نادادی له دابه‌شكردنی
سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێم و كۆی ژیان هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان و
خزمه‌تگوزارییش پێویستییه‌كی گرنگی هه‌رێمە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، نه‌چون بۆ ده‌نگدان مانای وایه پێت باشه ئه‌و
سته‌مكارییه به‌رده‌وام بێت كه له هه‌رێمدایه، بۆیه ده‌نگدان جێگه‌ی
شۆڕش و راپه‌ڕین دەگرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی هێمن و بێ توندوتیژی، نه‌چون
بۆ ده‌نگدان رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ساخته‌كاری.
ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه نه
خیانه‌تی (31)ی ئابمان كردوه نه خیانه‌تی (16)ی ئۆكتۆبه‌رمان كردوه نه
له‌به‌ر ده‌ركی ئێران و توركیا كه‌وتوین.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی باسی له‌وه‌شكرد، له نه‌تیجه‌ی جێبه‌جێكردنی
به‌ڵێنه‌كانمان به زه‌بری چه‌ك په‌ڕله‌مان داخرا و وه‌زیره‌كان ناردرانه
ماڵه‌وه، بەڵام ئێمە ئێستاش سورین له‌سه‌ر پرەنسیپەکانمان.