گۆڕان پشتیوانیى خۆى بۆ دابینکردنى دەرماڵە و پێداویستیەکانى خوێندکاران دوپات دەکاتەوە

12/10/2022

هەواڵ و چالاکی

نوێنەرى خوێندکارانى زانکۆکان بۆ وەرگترنى پشتیوانى زانکۆکان سەردانى مەکۆى سەرەکى دەکەن و بزوتنەوەى گۆڕانیش پاڵپشتى خۆى بۆ خویندکاران و پێدانى دەرماڵە و دابینکردنى پێداویستیەکانى خوێندنیان دوپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/10/2022) نوێنەرى خوێندکارانى زانکۆکان سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد لە شارى سلێمانى بە مەبەستى وەرگرتنى پشتگیرى لایەنە سیاسییەکان بۆ پڕۆژەى بە یاسایی کردنى دەرماڵەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان کە ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران کراوە و لەلایەن شێخ کامیل قادر سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى و لێپرسراوى مەکۆ و رایەڵەى خوێندکارانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا جەخت لە هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان کرایەوە بۆ داواکارى رەواى خوێندکاران و چین و تویژەکان و ئەوەش دوپاتکرایەوە کە گۆڕان پشتیوانى پێدانى دەرماڵە و دابینکردنى پێداویستییەکانى خویندن بۆ خویندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات و بەڵێنیش درا کە تیمى گۆڕان لە حکومەت و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەى پشتیوانى داواکارییەکانیان دەبن.


هەواڵی زیاتر