پیرۆزبێت لە سلێمانی
14/11/2022
ڕاگەیەندراوی فەرمی
ئەمڕۆ (٢٣٨) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانی دا. بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خەڵکی سلێمانی و دانیشتوانی ئەم شارە و پارێزگایە دەکەین.
سلێمانى؛ لە دروستبونیەوە جوگرافیایەکی پڕ جموڵی سیاسیی و شاری داهێنان و ڕۆشنبیری و، خەڵکەکەشی کوتلەیەکی مرۆیی بەرپرسیاربون بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەییەکان و سەرمەشقی شۆڕش و ڕاپەڕین و خەباتی سیاسیی و مەدەنی بون.
ئەم ساڵ، لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی سلێمانی پیرۆز دەکەین، دۆخی سیاسیی و ئیداری و خزمەگوزاری ئەم شارە لە ئاست خواستی دانیشتوانەکەی و قوربانیدانی خەڵکەکەی نیە، هەربۆیە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەخۆداچونەوە و گۆڕانکاری ئیداری کە وەڵامگۆی پێداویستەکانی سلێمانی بێت ئەرکی لەپێشینەییە.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٤ی١١ی٢٠٢٢