بزوتنەوەی گۆڕان هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانیانی روداوەكەی سلێمانی دەكات

17/11/2022

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانیانی روداوەكەی سلێمانی دەكات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت

دەقی پەیامەكە:

زۆر بەداخەوە، ڕووداوی تەقینەوەی تەنکی غازی LPG، لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی کازیوە لە سلێمانی، چەند قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە.
لە دڵەوە هاوخەمی ئەو خێزانە قوربانییەو کەسوکاریانین، ڕۆحی ئەو هاوڵاتییانە شادبێ کە گیانیان سپاردووە، هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان


هەواڵی زیاتر