بزوتنەوەى گۆڕان: بە توندی سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستیەکەى فەڕەنسا دەکەین

24/12/2022

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەى گۆڕان سەرکۆنەی هێرشەکەى فەڕەنسا دەکات و داوا دەکات؛ حکومەتی فەرەنسا کە دۆستێکی نزیکی کوردە، میکانیزمی گونجاو بۆ پاراستنی رەوەندی کوردی و ناوەند و دامەزراوە ڕۆشنبیری و کلتورییەکان بگرنەبەر، بە ئامانجی دوبارەنەبونەوەی حاڵەتی دیکەی نەخوازراو، کە ئەمە چەند جارێکە کە چالاکوانانی کورد دەکەونە بەر هێرش و کردەوەی خوێناوی.

دەقى راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە..

زۆر بەداخەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیدا، ڕۆژی هەینی (٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢) لە پاریسی پاریتەختی فەرەنسا ناوەندی کلتوریی ئەحمەد کایا بە ئامانج گیرا و سێ چالاکوانی کورد تیرۆر کران و سیانی دیکەش برینداربون.
ئێمە لە کاتێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستیە دەکەین، داواکارین لە حکومەتی فەرەنسا کە دۆستێکی نزیکی کوردە، میکانیزمی گونجاو بۆ پاراستنی ڕەوەندی کوردی و ناوەند و دامەزراوە ڕۆشنبیری و کلتورییەکان بگرنەبەر، بە ئامانجی دوبارەنەبونەوەی حاڵەتی دیکەی نەخوازراو، کە ئەمە چەند جارێکە کە چالاکوانانی کورد دەکەونە بەر هێرش و کردەوەی خوێناوی.
هەروەک سەرەخۆشی و دڵنەوایی بۆ بنەماڵە و هاوڕێیانی هونەرمەندی کورد میر پەروەر، چالاکوانان ئەڤین گۆیی و عەبدوڵا کزڵ دەنێرین، کە بەداخەوە لەو ڕوداوە تیرۆریستییە شەهید بوون و، ئومێدی هەرچی زووە چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٤ی ١٢ی ٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر