پرسەنامە

11/02/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخ و کەسەرێکى زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (بەختیار شێخ عوسمان)،  کەسایەتى نیشتیمان پەروەر و ئازادیخواز، تێکۆشەری دێرین و هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕانمان پێگەیشت.

کاک بەختیار رۆڵەیەکى بە ئەمەکى کوردستان و پێشمەرگەیەکى تێکۆشەر و خاوەن رێباز و ورەى پۆڵاین بوە، هاوکات کەسایەتییەکى نیشتیمان پەروەر و ئەهلى قەڵەم و فکر بو، لەدواى ئەرکى پێشمەرگایەتى و خەباتى شاخ، یەکێک بوە لەو کەسایەتیانەى ویست و ئیرادەى گۆڕانکارى هەبو بۆ دابینکردنى ژیانێکى باشتر بۆ میللەتەکەى لەو پێناوەشدا قوربانى زۆرى دا و رۆڵى بەرچاوى هەبو لە سەرپێخستن و پاڵپشتى بزوتنەوەى گۆڕان و بنەما نەگۆڕەکانى.

بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە خۆمان و تەواوى گۆڕانخوازان و هاوڕێ و دۆست و کەسوکار و بنەماڵە بەڕیزەکەیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکى کاک بەختیار بە بەهەشت شاد بکات و، دڵنەوایی و سەبوریی ئێمە و بنەماڵە و کەسوکارەکە بەڕێزەکەشى بدات.

انا لله و انا الیه راجعون

بزوتنەوەی گۆڕان
١١ی ٢ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر