بزوتنەوەی گۆڕان: بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین
07/04/2023
ڕاگەیەندراوی فەرمی
ئێوارەی ئەمڕۆ (٧ی نیسانی ٢٠٢٣)، لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و درۆنەوە، فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی سلێمانی؛ بە ئامانج گیرا.
وەک بزوتنەوەی گۆڕان، بە توندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایە بۆسەر
دامەزراوەیەکی مەدەنی و گرنگی وەک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین.
داواکارین، دامەزراوە فەرمییەکان هەمو ڕێکارێک بگرنەبەر، بۆ پاراستنی ئاشتی
و ئاسایش و ئارامی پارێزگای سلێمانی و هەمو هەرێمی کوردستان بەیەکەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان
٧| ٤/ ٢٠٢٣