مستەفا سەید قادر: نەوشیروان مستەفا کەسایەتییەکى دەگمەن و سەرکردەیەکى مەزن بوو، جەختیش دەکاتەوە درێژە پێدەرى رێبازەکەى دەبن

19/05/2023

هەواڵ و چالاکی


جێگرى سەرۆکى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ نەوشیروان مستەفا کەسایەتییەکى دەگمەن و سەرکردەیەکى مەزن بوو، جەختیش دەکاتەوە درێژە پێدەرى رێبازەکەى دەبن.

لە شەشەمین ساڵیادى کۆچى دوایى نەوشیروان مستەفا، مستەفا سەید قادر جێگرى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند: کاک نەوشیروان یەکێک بوو لە سەرکردە مەزن و دەگمەنەکان، مەزنى ئەو لەوە دابوو پیشبینى روداوەکانى دەکرد و پڕۆژەى هەبوو بۆ بە دامەزراوەکردنى حکومەت، خەباتى شاخ و شۆڕشى جیادەکردەوە لە دەوڵەتدارى.

جێگرى سەرۆکى هەرێم پێى وایە، تائـێستا نەتوانراوە بەرنامە و پڕۆژەکانى نەوشیروان مستەفا کارى لەسەر بکرێت و جێبەجێ بکرێن.

مستەفا سەید قادر پەیامێک بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەران و گۆڕانخوازان دەنێرێت و وتى،" پەیاممان بۆ هاوڕێکانمان و  هەموو گۆڕانحوازان ئەوەیە کە لە ساڵانى رابردودا لەژێر چەترى پڕۆژەى کاک نەوشیروان خەباتى دورودرێژمان بەیەکەوە کردووەو ئێستا بە هەر هۆکارێک لەیەکترى دابڕاوین، پێویستە جارێکى دیکە کۆببینەوە و بەیەکەوە کاربکەین".

لەبارەى هەڵبژاردنیشەوە جێگرى سەرۆکى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، نازانرێت هەڵبژاردن لەو وادەیەى کە سەرۆکى هەرێم دیاریکردووە لە مانگى 11دا دەکرێت یان نا، چونکە کۆمیسیۆن وتویەتى پێویستیان بە شەش مانگە.

جەختیش دەکاتەوە، وەک بزوتنەوەى گۆڕان پێیان وایە، پێویستە کۆتاکان نوێنەرى راستەقینەى خۆیانیان هەبێت و گوزارشت لە خۆیان بکەن.



هەواڵی زیاتر