پەیامێك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
27/06/2023
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مسوڵمانان دەكات و رایدەگەیەنێت: لەم بۆنە پیرۆزەدا، کە لە بنەڕەتدا هەڵگرى پەیامى ئاشتەوایی و یەکڕیزى و لێخۆشبون و قوربانیدانە؛ لەسەر ھەمو لایەنە سیاسییەکان پێویست دەکات، بە گیانى بەرپرسیارانەوە لە پێناو بەرژەوەندییە گشتییە باڵاکان و سەقامگیریی سیاسیی و دابینکردنى پێداویستییەکانى ژیانی هاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هەوڵەکانمان یەکخەین.
دەشڵێت: پارتی و یەکێتی، ئەگەر بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و قوربانیدان بە بەرژەوەندییە حیزبیەکانیان هەنگاو نەنێن؛ ئۆباڵی هەر مەترسییەک، کە لە داهاتوییەکی نزیکدا ڕوبەڕوی ژیانی خەڵک و دەستکەوت و دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێم دەبێتەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.
دەقی پەیامەكە:
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت..
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانان بە گشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین، ئومێدەوارین حاجیانی ماڵی خودا بە سەلامەتی فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و نزاکانیشیان ببێتە مایەی خێر بۆ گەل و هەرێمەکەمان.
ئەم بۆنە پیرۆزە، کە لە بنەڕەتدا هەڵگرى پەیامى ئاشتەوایی و یەکڕیزى و لێخۆشبون و قوربانیدانە؛ لەسەر ھەمو لایەنە سیاسییەکان پێویست دەکات، بە گیانى بەرپرسیارانەوە لە پێناو بەرژەوەندییە گشتییە باڵاکان و سەقامگیریی سیاسیی و دابینکردنى پێداویستییەکانى ژیانی هاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هەوڵەکانمان یەکخەین، بەتایبەت بۆ پارتی و یەکێتی، کە ئەگەر بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و قوربانیدان بە بەرژەوەندییە حیزبیەکانیان هەنگاو نەنێن؛ ئۆباڵی هەر مەترسییەک، کە لە داهاتوییەکی نزیکدا ڕوبەڕوی ژیانی خەڵک و دەستکەوت و دامەزراوە دەستورییەکانی هەرێم دەبێتەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.
دوبارە، جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت، بە شادی و ئارامی رۆژانى جەژن بەڕێ بکەن.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٧ی ٦ی ٢٠٢٣