بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایی لە خوێندکاران دەکات

04/07/2023

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بەبۆنەى راگەیاندنى ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی / وێژەیی/ پیشەیی)، بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایی سەرکەوتنى پڕۆسەکە لە مامۆستایان و خوێندکاران و کەسوکاریان دەکات و رایدەگەیەنێت: بە گرنگییەوە لە پڕۆسەى پەروەردە دەڕوانین و جەخت لە رەخساندنى هەلى گونجاو و پڕۆسەیەکى تەندروست بۆ کەرتى پەروەردە دەکەینەوە لەپێناو ئایندەیەکى باشتر بۆ نەوەکانمان و داهاتویەکى گەشتر بۆ
هەرێمەکەمان.

دەشڵێت: بۆ راستکردنەوەى ئەم دۆخەى ئێستاش کە کۆمەڵێک ئاڵنگارى بەرۆکى وڵاتەکەمانى گرتوە، پێویستمان بە بناغەیەکى پتەوى پەروەردە هەیە.

 

بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایی لە خوێندکاران دەکات
بەبۆنەى راگەیاندنى ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی (زانستی / وێژەیی/ پیشەیی)، پیرۆزبایی گەرم لەو خوێندکارانەى نمرەى بەرزیان بەدەستهێناوە لەگەڵ تەواوى خوێندکارانى سەرکەوتووى پڕۆسەکە و خانەوادەکانیان و کەسوکاریان دەکەین و ڕۆڵی مامۆستاکانیان لەسەرخستنیان بەرزدەنرخێنین. ئومێدى سەرکەوتن و چنینەوەى رەنجى چەند ساڵەى خوێندن بۆ تەواوى خوێندکاران و ئەوانەش دەکەین کە بەشدارى خولى دوەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن.
بزوتنەوەى گۆڕان بە گرنگییەوە لە پڕۆسەى پەروەردە دەڕوانێت و جەخت لە رەخساندنى هەلى گونجاو و پڕۆسەیەکى تەندروست بۆ کەرتى پەروەردە دەکاتەوە لەپێناو ئایندەیەکى باشتر بۆ نەوەکانمان و داهاتویەکى گەشتر بۆ هەرێمەکەمان، بۆ راستکردنەوەى ئەم دۆخەى ئێستاش کە کۆمەڵێک ئاڵنگارى بەرۆکى وڵاتەکەمانى گرتوە، پێویستمان بە بناغەیەکى پتەوى پەروەردە هەیە.
بزوتنەوەى گۆڕان
٣ى ٧ى


هەواڵی زیاتر