پرسەنامە

13/07/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سەبیحە شێر محەمەد)، ژنە پێشمەرگە و خێزانی خوالێخۆشبو جەبار فەرمانمان پێگەیشت.

سەبیحەخان نمونەى ژنى  خوێندەوار و تێکۆشەر و خۆڕاگرى رۆژە سەختەکانى خەباتى گەلى کوردە و لەدەستدانى خەمبار و نیگەرانى کردین، بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی و دڵنەوایی خۆمان ئاڕاستەی کچەکانى و تەواوی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین.

لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری هەمو لایەک بدات.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٣ی ٧ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر