پرسەنامە

24/07/2023

کۆمەڵایەتی

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێكۆشەرى دێرین و پزیشکى شاخ  (د. شادمان فوئاد مەستی)مان پێگەیشت.

 

دکتۆر شادمان فوئاد مەستی، سەرەڕاى ئەوەى لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و براى هەریەک لە خوالێخۆشبوان فەریقی یەكەمی روكن نەوشیروان فوئاد مەستی و شەهید نەریمان فوئاد مەستی بو، خۆشى یەکێکە لەو تێکۆشەر و خۆنەویستانەى لە رۆژانى سەختى خەباتدا گەڕاوەیەوە کوردستان و لە ریزەکانى هێزى پێشمەرگەدا وەک پزیشک و پێشمەرگە خزمەتى گەل و خەڵکى خۆى کردوە.

لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری هەموولایەک بدات .

انا للە وانا الیە راجیعون

بزوتنەوەى گۆڕان
٢٤ى ٧ى ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر