وێنە؛ بەخاکسپاردن و پرسەى لیوا تۆفیق کانی وەتمانی بەڕێوەچوو

01/08/2023

گەلەری

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٣/٨/١)، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەرپرسانى ژمارەیەکى بەرچاو هاوڵاتییان و هەڵسوڕاوانى گۆڕان و بەرپرسانى حکومى و لایەنە سیاسییەکان، تەرمى (لیوا تۆفیق مەغدید حوسێن، ناسراو بە تۆفیق کانی وەتمانی)، کەسایەتى نیشتیمان پەروەر و تێکۆشەری دێرین و هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان بەخاکسپێردرا و دواتر پرسەکەى لە رانیە بەڕێوەچوو.

پێشتر بزوتنەوەى گۆڕان لە پرسەنامەیەکدا کە ئاڕاستەى گۆڕانخوازان و بنەماڵەکەى کرد، رایگەیاند: تۆفیق کانى وەتمانى رۆڵەیەکى بە ئەمەکى کوردستان و پێشمەرگەیەکى تێکۆشەر و خاوەن رێباز و ورەى پۆڵاین بوە، بە توانا و لێهاتویی خۆى هەمو پلەکانى پێشمەرگایەتى بڕیوە تا فەرماندەى تیپ و یەکێک بوە لە فەرماندە مەیدانییەکانى راپەڕینى بەهارى (١٩٩١) و بەشدارییەکى کاراى لە سەرخستنى راپەڕین هەبوە، یەکەم فەرماندەى لیواى بتوێنیش بووە لە سوپاى یەکگرتوى کوردستان.

لیوا تۆفیق کانی وەتمانی لە ساڵى (٢٠٠٩)ـەوە سەرکردەیەکى دیارى بەرەى چاکسازى و لە دامەزرێنەران و ئەندامى پێشوى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بوە.

فۆتۆ: بڕیار نامیق _ محەمەد خەلیفە


هەواڵی زیاتر