پرسەنامە
12/08/2023
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (روناک عەبدلواحید)
هاوسەری د. فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى پێشووتری عێراقمان پێگەیشت.
خاتوو (روناک
عەبدلواحید) لە کۆمەڵێک وێستگەدا جێپەنجەى دیارە و رۆڵى هەبوە لە تێکۆشانى
گەلەکەماندا، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى د. فوئاد مەعسوم
و خانەوادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەیان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد
بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بنەماڵە و کەسوکارەکە بەڕێزەکەى بدات.
انا لله و انا
الیه راجعون
بزوتنەوەی گۆڕان
١١ى٨ى٢٠٢٣