پرسەنامە
18/08/2023
کۆمەڵایەتی
بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( سەیران سابیر محمد ) خوشکی هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان { سیروان سابیر } بەرپرسی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە فینلاند مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە کاک سیروان و خێزان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبوریی بنەماڵە و کەسوکارەکە بەڕێزەکەى بدات..
انا لله و انا الیه راجعون
ژووری ڕەوەندی کوردی
١٨/٠٨/٢٠٢٣