بزوتنەوەی گۆڕان: هاوخەمی بنەماڵەی قوربانیانین

08/12/2023

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکى هاوخەمى بۆ روداوى ئاگرکەوتنەوەکەى سۆران بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ سەرەڕای هاوخەمی قوڵمان بۆ بنەماڵەی قوربانیان و هیوای هەرچی زووە چاکبونەوە بۆ بریندارەکان، داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان، هۆکارە بنچینەییەکانی ڕودانی سوتانی ئەو باڵەخانەیە دیاری بکەن و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ دوبارەنەبونەوەی ئەو حاڵەتە تراژیدیایانە.


دەقى پەیامەکە:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی (١٤) هاونیشتمانی لە ئیدارەی سۆران، کە چەند مامۆستایەکی زانکۆی سۆران و هاوڵاتی دیکەی تێدایە؛ نیگەران و خەمبار و تاسەباری کردین.
سەرەڕای هاوخەمی قوڵمان بۆ بنەماڵەی قوربانیان و هیوای هەرچی زووە چاکبونەوە بۆ بریندارەکان، داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان، هۆکارە بنچینەییەکانی ڕودانی سوتانی ئەو باڵەخانەیە دیاری بکەن، هاوکات ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ دوبارەنەبونەوەی ئەو حاڵەتە تراژیدیایانە، کە بەداخەوە چەند جارێکە، لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان دوبارە دەبێتەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان
٩ی ١٢ی ٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر