ڕێوڕەسمی دەستبەکاربون بۆ بریکارى وەزارەتەکانى کارەبا و شارەوانى ڕێکخرا

05/07/2020

بە ئامادەبونى دانا عەبدولکەریم نوێنەرى تیمى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و وەزیرانى پەیوەندیدار، ئەڕۆ یەکشەمە 5ی تەموز، هەریەک لە چالاک موهەندیس، بریکارى وەزارەتى شارەوانى و کامیل قەزاز، بریکارى وەزارەتى کارەبا لەسەر پشکى بزوتنەوەی گۆڕان، ڕێورەسمی دەستبەکاربونیان بۆ ڕێکخرا.

ئەو دوو بەرپرسە نوێیە لە حکومەتی هەرێم دەڵێن: دڵنیای دەدەینە هاوڵاتیان کە ئەرکەکانمان بەوپەری توانا و بەرپرسیارێتیەوە ڕادەپەڕێنین

دەستبەکابونی بریکاری ئەو دوو وەزارەتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستاندایە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


هەواڵی زیاتر