وەزیری دارایی هەرێم: ئابوری نیشتیمانی تاکە چارەسەرە بۆ دۆخی دارای هەرێمی کوردستان

29/07/2020

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: پێوستە پەرلەمانی کوردستان و دەستەی دەستپاکی بەدواداچون بۆ وردەکاری گرێبەستەکان و گرێبەستەکانی نەوت بکەن، بۆ چارەسەری خراپی دۆخی دارایی پێوستە هەرێم ئابوری نیشتیمانی هەبێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ئامادەبوو، جوابی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە و ڕایگەیاند: لە دروستبونی حکومەتی هەرێمەوە تا ئێستا ئەوانەی بەشداربون و کاریان تێداکردوە بەپێی بەرکەوتەی خۆیان بەرپرسیارێتیان دەکەوێتە سەرشان، ئێمەش لە کابینەی نۆ، هێندەی ئەوکارانەی ئەنجامانداوە بەرپرسیارێتی یاسایمان لەسەرشانە.

وتیشی: بەرپرس نین لە خراپیەکانی پێشوو، ئەوەی کراوە کابینەکانی ڕابردوو کردویانە باشی و خراپیەکانیان خۆیان لێی بەرپرسن.


هەواڵی زیاتر