کاردۆ محەمەد: له‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ یاساداناندا كار له‌سه‌ر ئەو پرۆژە یاسایانە ده‌كه‌ین كه‌ پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە

31/08/2020

خانەى راپەڕاندن و فراکسیۆنى گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە کۆبونەوە، بۆ تاوتوێکرنی پەیڕەوى ناوخۆیى فراکسیۆنەکەیان بۆ کارى پەرلەمانى و دەستپێکردنەوەى وەرزێکى نوێى یاسادانان.

کاردۆ محەمەد، رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر دەستپێکردنەوەى وەرزێکى نوێى یاسا دانان لە پەرلەمانى کوردستان، بەمەبەستی ئامادەکردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.

کاردۆ محەمەد، لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێش بۆ فراکسیۆنەکە وتى: سبەینێ بە هەڵبژاردن سەرۆکێکى نوێ بۆ فراکسیۆنەکە دیارى دەکرێت.


هەواڵی زیاتر