د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوایەو پشتیوانیانین

13/09/2020

پارێزگارى سلیمانى ڕایدەگەیەنێت: داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ ڕەوایەو پشتیوانیانین
بەنووسراوی فەرمیی سەرجەم داواکاریەکانیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکەین

ئەمڕۆ خۆپیشاندانى بەشێک لە مامۆستایانى وانەبێژى سنورى سلێمانى بەڕێوەچو د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لەگەڵ مامۆستایان کۆبویەوەو پشتیوانی داواکانیانی کرد.

پارێزگاری سلێمانی، یاداشتی تایبەت بە دامەزراندنی لێوەرگرتن و هەر ئەمڕۆ بەنووسراوی فەرمیی پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری کردن.


هەواڵی زیاتر