ڕونکردنەوەی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

08/10/2020

سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکەمان بەناوی محمد شێخ وەهاب لە دادگای لێکۆڵینەوەی خانەقین / قۆرەتو لە گەرمیان
کە تۆمەتبارکراوە بە تەزویرکردنی وەسڵی گومرگی
ئێمە لە هەموو کەس و لایەنێک زیاتر کار بۆ سەروەری یاساو سزادانی تاوانکاران دەکەین لە کاتی جێگیربونی تاوانەکەیدا بەڵام ئەندامەکەی ئێمە لە ئێستادا تەنها تۆمەتبارەو ئامادەی چونە دادگایە
هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت لەبەر ڕەوتی لێکۆڵینەوەو و سەلماندنی تاوانەکە چونکە تۆمەتباریش دەبێت مافی پارێزراو بێت پاڵپشت بە بنەمای(( المتهم برئ حتی تثبت ادانتە )) ئەم بابەتە دوور لە ڕێکارە یاسای و میدییەکان لە ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتە کەئامانج لێی لێدانە لە بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەمان
لە کاتێکدا ئەندامەکەی ئێمە لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا کاردەکات و بەپێی مادەی ۳۰ لە یاسای ۳ی ساڵی ۲۰۰۹ ی پارێزگاکان دەبێت لەلایەن دادگاوە ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادار بکرێتەوەو ناوبراو ئامادە بکات بۆ چوونە بەردەم یاسا بەڵام بەداخەوە لەلایەن پۆلیسەوە چونەتەسەرماڵیان بێ ئاگادارکردن و دوور لە بنەماکانی پاراستنی مافی تۆمەتبار و کەسوکارەکەی

دەنگدەران و هەڵسوڕاوانی پزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداردەکەینەوە ئێمە لە فراکسیۆن پێشەنگی داکۆکی لە مافی هاوڵاتیان دەبین دەستبردن بۆ داهاتی گشتی بەشێوەی ناڕەوا شەرمەزارو ڕیسوا دەکەین هەرکاتێک هەر ئەندامێکی ئێمە لە دادگا بسەلمێت لەسەری کە تاوانی ئەنجامداوە خۆمان هۆکاردەبین بۆ بە سزا گەیاندنی.

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
7/10/2020


هەواڵی زیاتر