د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: لەگەڵ ئەوەداین دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە

13/01/2021

پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لەگەڵ ئەوەداین دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە، ئێمە پێش راگرتنی پرۆسەی خوێندن پێشنیازمان کرد، کە ناکرێت سێکتەرەکان بەمشێوەیە رابگیرێن، بۆیە دەنگمان لەگەڵ دەنگی ئەو خوێندکارانەیە کە دەیانەوێت دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رووداو وتی‌: مەترسی کۆرۆنا بۆ دەیان ساڵی ئایندە دەمێنێتەوە و ناکرێت ژیانی گشتی لە سێکتەرەکانی پەروەردە، تەندروستی، دارایی و بەمشێوەیەی ئێستا هەیە رابگیرێت.

پارێزگاری سلێمانی پێیوایە، مەترسی کۆرۆنا بۆ دەیان ساڵی ئایندە دەمێنێتەوە و ناکرێت ژیانی گشتی لە سێکتەرەکانی پەروەردە، تەندروستی، دارایی و بەمشێوەیەی ئێستا هەیە رابگیرێت.
 
لەبارەی ئەوەی کە پێشنیازەکانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە چی دەبن بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان؟ هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی "ئەمڕۆ دەبێت گوێ بگرین لەوەی کە وەزارەتی تەندروستی قسەی چی لەبارەی دۆخی کۆرۆنای نوێ و کۆن دەکات، دوای ئەویش وەزارەتی پەروەردە بزانین چی دەڵێت، هەرچەندە ئەوان هەموو پێشنیازەکانیان خستووەتە سەبەتەی وەزارەتی تەندروستییەوە،"
 
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت " وەزارەتی پەروەردە چەند پێشنیازیان کردووە کە پۆلی 12 لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە لەنێو هۆڵەکانی خوێندن دەست بە خوێندن بکەنەوە. هەروەها پێشنیازێکی دیکەش کراوە کە رۆژی 01-02-2021 دەست بە خوێندن بکرێتەوە بە (تەناوب) لە ناوەندەکانی خوێندن بە مەرج و رێکارە تەندروستییەکان، ئەگەرنا لە 1-03-2021 دەست بە خوێندن بکرێتەوە بە تەواوەتی و بەردەوام. ئەگەر ئەوە سەرکەوتوو بوو لەو وەرزەدا وەرزی دووەم بخرێتە مانگی ئەیلوول بۆ تەواوکردنی خوێندن."


هەواڵی زیاتر