یاداشتی‌ هەماهەنگی له ‌نێوان‌ وەزارەتی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق واژۆ كرا

03/03/2021

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ ڕه‌وشی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق،  یاداشتیكی‌ هەماهەنگی‌ و كاری‌ هاوبەش له نێوان هەردوو وەزارەتی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌،‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق واژۆ كرا.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌(3/3/2021) کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بە یاوەری شاندێکی باڵای یاوه‌ری‌ له‌گه‌ڵ مه‌نهه‌ل عزیـز وەزیری‌ پیشەسازی‌ عیراق‌ و راویژكار و بەرێوبەرە گشتیەكانی‌ پیشەسازی‌ عیراقی‌ كۆبوونەوه.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ هه‌رێم، ده‌ڵێت: ‌یاداشتیكی‌ هەماهەنگی‌ و كاری‌ هاوبەش له نێوان هەردوو وەزارەت واژوو كرا، به‌ ئامانجی‌ نەخشه رێگا و كاری‌ هاوبەش و هەماهەنگی‌ و بەهێزكردنی‌ پەیوەندیەكانی‌ تەواوی‌ چالاكی‌ پیشەسازی‌ و كارگەكان و مۆلەتەكان.

ڕۆژی‌ سێ شەممە (2/3/2021)، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بە یاوەری شاندێکی باڵای وەزارەت بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک سەردانی بەغدادی‌ كرد.


هەواڵی زیاتر