سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: بەهۆی لایەنداری سەرۆکی پەرلەمانەوە دانیشتنەکەمان بەجێهێشت

17/03/2021

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی لایەنداری سەرۆکی پەرلەمانەوە دانیشتنەکەیان بەجێهێشتووە.

گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، دوائ ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتەکانی شیرن ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕانی لە پرۆتۆکۆڵ سڕییەوە و لە  دانیشتنەکە نائومێدی کرد، سەرجەم ئەندامنی فراکسیۆنی گۆڕان دانیشتنەکەیان بایکۆت کردو هاتنە دەرەوە.

شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەناو هۆڵی پەرلەمان باسی لەئازادکردنی ئەو فڕۆکەوانە کرد، کە هەڵەبجەی کیمیاباران کردووە، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانکردنی پەرلەمانتارانی یەکێتی و هەوڵیاندا هێرشی بکەنە سەر.

لە بارەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ گرنگ بوو بەهۆی ئامادەبونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان بۆ خستەروی ئەو پرۆژانەی تەرخانکراون بۆ پارێزگای هەڵەبجە، گرنگە پەرلەمانی کوردستان بەدواداچون بکات بۆ ئەو کارانەی کە پێوستە بۆ ئەو پارێزگایە ئەنجام بدرێن.


هەواڵی زیاتر